سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ كریستیانەكانی عێراق دووپات كردەوە و داوای گەڕانەوە بەویستی خۆیان لێیان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەرشەمەندریت ئۆشاكان كۆلكۆلیان مەترانی تایفەی ئەرمەن و ئەرسۆزۆكسەكانی عێراق كرد، بەرێزیان ستایشی ئەركی ئەوانی لەرۆڵیان لەگواستنەوەی وێنەیەكی ئەرێنی لەسەر دۆخی عێراق كرد و هیوای خواست كریستیانەكان بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی پێكهاتەی كریستیانەكانی عێراق دەكات و گوتیشی ئەوان كۆمەڵگەی عێراقییان دەوڵەمەند كردوە و بەشێكن لەو فرەییەی لە عێراق هەیە و بەشێكن هەرگیز لە نەتەوەی عێراقی جیا ناكرێنەوە.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد كریستیانە ئاوارەكان بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە و گوتی عێراق ئێستا لە سەر ئاستی سیاسی وكۆمەڵایەتی و ئەمنی بە دۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت كە هرگیز بەخۆیەوەی نەبینیوە.