سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان دەكات و داوای دابینكردنی پشكی پارێزگا ئاوییەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی دیدی وەزارەت و كارەكانی بوون سەبارەت بە چارەسەری كێشەی كەم ئاوی و پلانەكانی داهاتووی بۆ پێشخستنی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق.
سەماحەتی گرنكی كشتوكاڵی دووپات كردەوە لە گەشەپێدانی بەردەوام و گوتی " باشكردنی دۆخ و سروشتی كشتوكاڵ كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی ئابووری و ژینگەیی و ئەمنی هەیە جگە لە ڕۆڵی دابین كردنی چەنین هەل و دەستگرتن بە كارێك كە لەكۆنەوە هی باب و باپیرانمان بووە و سیمای مێژوویی عیراقیش دەبێت پاریزراو بێت لەبەر ئەوەی بە وڵاتێكی كشتوكاڵی هەژمار دەكریت.
سماحەتی داوای كرد، پرۆژە دواكەوتوو و پەك كەوتوەكانی پارێزگاكان تەواو بكرێن و یەكلایی بكرێنەوە بەتایبەتی ئەو پارێزگایانەی بەم دواییە سەردانمان كردوون.
هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای تازەی ئاودان بۆ ئەوەی گنم و جۆی زیاتر بچێنرێت، هەروەها داوای كرد بەشە ئاوی پارێزگاكان بەگوێرەی دۆخی كشتوكاڵی دابەش بكرێت.