• سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پێویستە هاوسەنگی لە مووچەكان و ئاستی بژێوی و گرانی نرخەكان هەبێت

    2024/ 06 /15 

    سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پێویستە هاوسەنگی لە مووچەكان و ئاستی بژێوی و گرانی نرخەكان هەبێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی هەماهەنگی ڕیزبەندی مووچە بە ئامادەبوونی نوێنەران لە زۆرینەی وەزارەتە پەیوەستەكانی بەغدا و پارێزگاكان، دوای ئەوەی سەماحەتی گوێبیستی داواكارییەكان بوو، دووپاتی كردەوە كە ئەو داواكارییانە ڕەوانە و ستایشی ڕێكخستنی لیژنەی هەماهەنگی  دەستگرتنی بەداواكانی كرد.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە حكومەت و هێزە سیاسییەكان لەگەڵ بەدی هاتنی دادبەروەری كۆمەلایەتی و دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانەكانن، جەختیشی كرد لەسەر پێویستی هاوسەنگی نێوان مووچەكان و ئاستی بژێوی و گرانی نرخەكان.
    سەماحەتی سروشتی سەقامگیری ئێستای وڵاتی خستە ڕوو بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و گوتی " پاراستنی ئەو سەقامگیرییە بەرپرسیارێتی هەمووانە بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت پڕۆژەكان و بەرنامەی ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەباشی ئەنجام بدات.

    Related News