• سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە گرنگە جووڵەی كۆمەڵایەتی و هاتنە گۆڕەپان و خزمەتكردنی هاولاتیان هەبێت

    2024/ 06 /15 

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە گرنگە جووڵەی كۆمەڵایەتی و هاتنە گۆڕەپان و خزمەتكردنی هاولاتیان هەبێت

    لەدیداری سەرۆكەكانی لیژنەی ناوەندی دەستەی گشتی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی " دەستەكە گرنگە لەبەر ئەوەی ئەو لایەنەیە كە شەرعیەت بە هەموو بەشەكانی ڕەوتەكە دەدات، هەروەها پێویستی بە ئەكتیڤكردنی لیژنە ناوەندییەكان هەیە.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە بەدواچوون لە سەرجەم بەشەكنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كارێكی جێگیرە، دووبارەش دروشمی " بەدواداچوون دەكەین تا پێشكەوین)ی بەرزكردەوە و گوتی لێرەش پێویستە بەدواداچوون بۆ ئەندامان و سروشتی كارو ئەركەكانی پێیان ڕاسپێردراوە بكرێت.
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە نەمانی پێویست بوون بە ئەندامێتی دەستەی گشتی واتای ئەوە نییە كە بۆ ئەندامێتی ڕەوتی حیكمەش پێویست نییە، دووپاتی كردوەش كە گرنگە ڕۆشەنبیربوون و گەیاندنی وەسیەتەكان و تێبینییەكان و ناساندنی و ڕووناك كردنەوەی ڕێگا بۆ ئەندامانی دەستەی گشتی بە هەڵوێستەكان و هۆكارەكان و لێكەوتەكانی.

    سەماحەتی داوای كاری ڕێكخستن وكاركردن وەك ئەندتمی دەستەی گشتی جیا بكرێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئامادەكاری بۆ شایستەكانی داهاتوو بكرێت و دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە جوولەی كۆمەلایەتی و هاتنە گۆڕەپان و خزمەتكردنی هاولاتیان بەپێی توانا بكرێت.

    Related News