• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی دەزگای ئوم ئەلقوڕا دەكات و داوای ڕووبەرووبوونەوەی بیرۆكە نامۆیەكان لەكۆمەڵگەی عێراقی دەكات

    2024/ 06 /10 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی دەزگای ئوم ئەلقوڕا دەكات و داوای ڕووبەرووبوونەوەی بیرۆكە نامۆیەكان لەكۆمەڵگەی عێراقی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی دەزگای (ئوم ئەلقوڕا) بەسەرۆكایەتی فەزیلەتی شیخ (حەیدەر تمیمی ) كەوت و لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی ئەرك و چالاكییەكانی دەزگایەكە بوو، هەروەها ڕوونی كردەوە كە دەزگا ئاینییەكان زۆر گرنگن بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونی موسلمانان لەیەكتر لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان.

    سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی مۆدێرنکردنی شێوازەكانی گفتوگۆی ئاینی و داواکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ نەوەی گەنج كەباشتر وایە بەشێوەی مۆدێرن بێت، لەوانە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ گەیاندنی پەیام و مەبەستەكان.
    بەڕێز حەکیم جەختی کردەوە لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بیرۆکانەی کە نامۆن بۆ کۆمەڵگا، لەوانە دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان و بێ باوەڕی، و گوتی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بەشێکە لە چارەسەری پەروەردەیی  پێش ئەوەی چارەسەری پرۆسەیی بێت.
    هەروەها داوای لە حکومەتەکەی کرد کە نەوەیەکی زۆر ئاشنا بکات بە پرسی فەڵەستینییەکان و ڕووبەڕووی هەوڵەکان ببێتەوە بۆ جوانکردنی قەوارەی ئیسرائیلی و ئاماژەی بە پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شوێن و پلاتفۆرمانە کرد کە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی موسڵمان دەدەن و ڕێگاکان لە بارودۆخی ئاسایی خۆیان لادەدەن.

    Related News