• سەماحەتی حەكیم چاوی دەكەوێت بە شاندێكی هێڵی نیشتمانی و جەخت لەسەر پاڵپشتی كردنی لاوان و چاككردنی دۆخیان دەكات

    2024/ 06 /09 

    سەماحەتی حەكیم چاوی دەكەوێت بە شاندێكی هێڵی نیشتمانی و جەخت لەسەر پاڵپشتی كردنی لاوان و چاككردنی دۆخیان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی هێڵی نیشتمانی و گوێبیستی بۆچوونی ئەو ڕەوتە و ئەدەبیات و بناغەكانی لە كاری سیاسی بوو، جەختیشی كردەوە لەسەر باشكردنی دۆخی لاوان و بەباشی زانی ڕەوتە سیاسییە تازەكان سروشتی كۆمەڵگەی عێراقی و گەنجانی و قەوارەیان بزانن لەگەڵ چانس و توانای بەردەست لەو توێژەدا.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕەوتی حیكمە ئامادەیە ئەزموونەكەی لەبەردەم هەموو ئەو لایەنەنانە بخاتە ڕوو كە دەیانەوێت سوودی لێوەربگرن، گوتیشی باشكردن و پێگەیاندنی لاوان بناغەیەكی كارە بۆ ڕەوتی حیكمە و چەندین شایەتی و ئەزموونی سەركەوتووش لەم بوارە هەیە.
    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر بنەمای مامناوەندی و بێ لایەنی و گوتی ئەو بنەمایە ئەوەیە كە عێراق پێویستی پێیە لە قۆناغی ئێستادا و لەقۆناغی داهاتووشدا، ئاماژەشی كرد كە بێ لایەنی هێزە و ڕێرەوێكی سەختە نەك وەكو هەندێك باسی دەكەن و پێیان وایە بێ لایەنی و ناوەنگیری بێ هێزییە و ڕێرەوێكی ئاسانە.
    سەماحەتی داوای كرد كاری كۆمەڵایەتی هاوكات لەگەڵ كاری سیاسی بكرێت و جەختی كردەوە لەسەر خزمەتكردنی خەڵك بەتوانایانەی بەردەستە، لەبەر ئەوەی خزمەتكردنی خەڵكی نزیكترین ڕێگایە بۆ ڕازیكردنی خودای گەورە.

    Related News