• بەڕێز حەكیم داوای دادپەروەری بۆ پێكهاتەی فەیلی و زیندووكردنەوەی قوربانییەكانی دەكات

    2008/ 08 /22 

    بەڕێز حەكیم داوای دادپەروەری بۆ پێكهاتەی فەیلی و زیندووكردنەوەی قوربانییەكانی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز تاریق ئەلمەندەلاوی سەرۆكی كۆنگرەی كوردە فەیلییەكان و لەم دیدارە سەماحەتی جەختی لەسەر پێدانی شایستەكانی پێكهاتەی فەیلی ڕەسەن كرد و داوای كرد بەهۆی ئەو مەینتەتی و بەئامنجكردنەی لەسەر ئاستی نەتەوەیی لەسەر ئاستی ئینتیمایان بۆ ئەهلی بەیت. (سڵاویان لێ بێت) پێشتر ڕووبەڕووی بوونەوە دەبێت قەرەبوو بكرێنەوە.

    سەماحەتی داوای بەدۆكۆمێنتكردنی هەموو ئەو قوربانییانەی كرد بۆ ئەوەی نەوەكانی ئێستا و داهاتوو ئاگاداری ئەو قوربانییانە بن و درك بە تاوانەكانی ڕژێمی زاڵم بكەن كە بەرامبەر گەلی عێراق لە نێوانیان كوردە فەیلییەكانیش ئەنجامی دابوون.
    سەماحەتی داوای كرد یاسای تایبەت بەو پێكهاتەیە بەڕێزە هەبێت و جەختی كردوە لەسەر ڕێزگرتنی هێما و سەركردەكانی فەیلی و لەسەر یەكبوونی پێكهاتەكە لە ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی دا.

    Related News