سەماحەتی حەكیم لەگەڵ هاوپەیمانێتی قیەم پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەشاندێكی هاوپەیمانێتی قیەم بەسەرۆكایەتی بەڕێز نازم ئەلشبلی و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و كاری ئەنجومەنی نوێنەران و شایستە داهاتووەكان كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێوستە لە دیاریكردنی سەرۆكێكی دیكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بكرێت و باشتر وایە كە ئەو كەسە ناو ناوبانگێكی باشی هەبێت و دەستپاك و سەركردەبێت و بڕوای بە سیستەكی سیاسی هەبێت، هەروەها داوای كرد ئەو دۆخە سەقامگیرییەی وڵات بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە داهێنانی یاساكانی ئەو قۆناغە لە خولەكتنی پێشوو.