• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ مەندەلاوی باسی پێشهاتی سیاسی و دیاریكردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

    2024/ 06 /09 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ مەندەلاوی باسی پێشهاتی سیاسی و دیاریكردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەكاتی و لەم دیدارە باس لە پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە و رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوو كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە یاسای تازە  و گرنگ دابنێن بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران زۆر گرنگە.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئەو ئەركانەی هەوڵ بۆ سەقامگیری عێراق دەدرێت دەبێت زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی بكرێتە سەقامگیری بەردەوام، هەروەها رۆلی سەرۆكایەتی پەرلەمان و بەڕێزانی ئەندامانی نوێنەرانی بەرز نرخاند بۆ بڕیاردان لەسەر خشتەی بودجە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئەو دیدە بە هەند هەڵبگیرێت لەبەر ئەوەی بەمتمانە وگونجاوە لەگەڵ دۆز و پلانەكانی حكومەت بۆ ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان.

    Related News