سەماحەتی حەكیم هیوای خواست فڕاكسیۆنی موبادەرە بتوانێت بۆچوونی نێوان هێزە سوننەكان لەیەك نزیك بكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەمەبەستی لێكنزیك كردنەوەی بۆچوونی هێزە سوننەكان پێشوازی لە شاندێكی كوتلەی موبادەرە كرد كە بە سەرۆكایەتی زیاد ئەلجەنابی بوو، سەماحەتی دوای بیستنی چۆنیەتی پێكهاتنی ئوو فڕاكسیۆنە هیوای خواست ئەوە ببێتە ئاڵقەیەكی بەیەك گەیشتن لەنێوان فڕاكسیۆنە سوننەكان و بۆچوونیان لەیەك نزیك ببێتەوە.
سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتیشی دابەشکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ دڵنیاکردنەوەی پێکهاتەکان و بەشداریکردنیانە لە بڕیاردانی سیاسیدا و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کەسایەتییەکی کارا و بەهێز بۆ ئەو پۆستە دیاری بکرێت کە خاوەنی بەڕێوەبردنێکی باش بێت و باوەڕی بە سیستەمی سیاسی عێراق هەبێت.
هەروەها سەماحەتی باسی لەوە كرد کە لە بەڵگەنامە سیاسییەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە و گوتی " بەدیهێنانی سەقامگیری کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەکات و تا زیاتر سەقامگیری بەهێزتر بکەین، زیاتر لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە نزیک دەبینەوە."
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی ئێستا لە ڕێگەی قوربانییەكانی خەڵکی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانەوە بەدەستهاتووە و هەموومان بەرپرسیارین لە گۆڕینی ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت لەسەر پرۆسەی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان بەردەوام بێت.
سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی ناوەندی و حكومەتی نێوخۆیی دووپات كردەوە، بەتایبەتی لە بواری تەواوكردنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان، دووپاتیشی كردەوە كە بوونی پارە گرنگە بۆ پاڵپشتی كردنی ئەو پڕۆژانەی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە هاوڵاتیان.