• سەماحەتی حەكیم.. ڕێگای گەشەپێدان بەڵگەیەكی دیكەی چاكبوونەوەی عێراق و سەقامگیرییەتی لە باكوورەوە تا خوارووی

    2024/ 06 /08 

    سەماحەتی حەكیم.. ڕێگای گەشەپێدان بەڵگەیەكی دیكەی چاكبوونەوەی عێراق و سەقامگیرییەتی لە باكوورەوە تا خوارووی

    لە شوێنەكانی ئیمارەی بەنی حەسەن و لەمیوانخانەی هۆزی ئەلسەراون و لەمیوانخانەی حەمید نەجم ئەلعەگیلی ئەلحەسناوی شیخی هۆزی ئەلسەراون- بەنی حەسەن و بە ئامادەبوونی بەڕێز نسەیف ئەلخەتابی پارێزگار و دكتۆر قاسم ئەلیەساری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بەنی حەسن و هۆزەكانی دیكەی كەربلای پیرۆز، بەریز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی سەبر و ئۆقرە گرتنی عیراقییەكانی كرد لە ڕكابەرییەكانی پێش ساڵی 2003 و دوای ئەو بەروارەش و گوتی عێراقییەكان گەڕانەوە ئاشتەوایی كۆمەلایەتی و هێوری دۆخی سیاسی و ڕێكخستنی كاری سیاسی و ڕازین و متمتنەیان بە دامودەزگایەكان هەیە.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبردنی جیاوازی و ڕێکخستنی بارودۆخی سیاسی عێراق هەیە لەگەڵ پێشکەوتنێکی بەرچاوی ئەمنی لە هەموو پارێزگاکان و پێشکەوتنێکی ئەرێنی بۆ خوێندنەوەی بارودۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەرامبەر عێراق، ئەمەش بە هەڵوەشاندنەوەی نێردەی یونامی و دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتڕاستکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمە دانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەکان و ئاماژەی بەوەشکرد کە  ئاسایشی سیاسی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی کورتترین ڕێگایە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و بەدەستهێنانی پەرەپێدان و متمانەی خۆی بە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ناوخۆ دەربڕیوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری، چونکە چالاکییەکانی سەرۆك وەزیران بەزۆری چالاکی خزمەتگوزاری و کۆبوونەوەی خزمەتگوزارییە و کەمترین بەشی چالاکی سیاسییە.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونیکردەوە کە خزمەتگوزارییەکان وەک ئەولەویەتێک مەحاڵ نەدەبوون بەبێ بوونی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و خوێندنەوەیەکی ئەرێنی نێودەوڵەتی و داوای پشتیوانی لە حکومەتی ناوخۆ و هاندانی ئەو بەرپرسانە دەکات کە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن و ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە بەرپرس هەست بە ڕەزامەندی و هاندانی خەڵک بکات.

    Related News