سەماحەتی حەكیم.. پاراستنی هاوسەنگی نوێنەرایەتی پێكهاتەكان دەروازەی سەقامگیرییە
لە میوانخانەی برامان جەنابی شێخ مبدر هادی ئەلفەتلاوی لە قەزای هندییە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی ئال فەتلە لە كەربلای پیرۆزدا، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی ئەو یادەوەرییانەی كرد كە لەگەڵ ئەوان لەقۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت وبنیاتنانی عێراقی تازە كۆیكردوونەتەوە.
سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی كرد وەك یەكێك لە گرنگترین چەسپێنەرەكانی كۆمەڵگای عێراقی و جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی هاوسەنگی و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان و گوتی ئەو هاوسەنگی دەبێتە مایەی سەقامگیری، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی سەركەوتن لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە، هەروەها ستایشی ئەو رۆڵەی كرد كە حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەرزكردنی كوالیتی كارەكان ئەنجامی داوە.