سەماحەتی حەكیم.. حكومەتی ناوەندی و حكومەتە خۆجێیەكان سوورن لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری
لە میوانخانەی ئال یاسر ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز كەوت، لەوێ لە میوانخانەی بەڕێز مسافر ئەلیاسری باسی ئەو پەیوەندییەی كرد كەلەگەڵ ڕۆڵە و ئامۆزاكانی لە خزمەتی ئیسلام و نیشتمان پێشكەشیان كردوە، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سروشتی پەیوەندی كرد و گوتی چەند سیستەمی سیاسی بەهێز بێت ئەوا دەستێوەردانی دەرەكی پاشەكشە دەكات و پێچەوانەش دروستە، دووپاتیشی كردەوە كە بەشێكی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی دەرەكی كە بەئەنقەست ویستیان دار بخەنە بەر ڕەوڕەوەكان و گوتیشی هاتنە ناوەوەی هەزاران تیرۆرست و پاڵپشتی كردنیان بەڵگەی ئەوەیە كە ئەوان لە چەند لایەنێك پارەدار دەكرێن و پالپشتی دەكرێن.
سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی پێشكەوتنی دۆخی ئەمنی كرد كە ئێستا پارێزگاكانمان لەسایەیدان، دووپاتی كردەوە كە خزمەتگوزاری ڕكابەری سەرەكی و ئەولەویەتە، ڕوونیشی كردەوە كە حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێی پێشەنگی كارەكانییان ئەوەیە كە سوورن لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ، هیوایشی خواست و متمانەی دەربڕی كە عێراق لەو ڕكابەرییە خزمەتگوزارییە سەركەوتوو بیت، هەروەك پێشتر لە ڕكابەرییەكانی ئەمن و سیاسەت و گۆڕەپانی كۆمەڵایەتی سەركەوتوو بووە، سەماحەتی بەرپرسیارێتی پالپشتی كردنی حكومەتە نێوخۆییەكتنی خستە ئەستۆی هەمووان كە دەبێت پالپشتی بكەن و گوتیشی بەشێكی قسەكان لەسەر گەندەڵی و ئەو قسەی مەزاتكردنی سیاسی و خستنە خوارەوەی یەكە و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی شانازی بە ئەزموونی عێراق و دەستكەوتكانی بكەن.