• سەماحەتی حەكیم.. عێراق سروشتێكی ئەمنی باش بەسەر دەبات بۆیە بەڕێژەیەكی زۆر لەگڵ گەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەكان و تەبایی كۆمەڵایەتیم

    2024/ 06 /04 

    سەماحەتی حەكیم.. عێراق سروشتێكی ئەمنی باش بەسەر دەبات بۆیە بەڕێژەیەكی زۆر لەگڵ گەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەكان و تەبایی كۆمەڵایەتیم

    لەمیوانخانەی ڕۆڵەكانی هۆزی ئەلعەگابات لەسەرووی هەموویانەوە بەڕێز شێخ مشتاق ئەلسەگر، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی چەند هۆزێكی شاری كەربەلای پیرۆز، لەوێ لەم دیدارە بەڕێز حەكیم ستایشی پەیوەندییە مێژووییەكانی لەگەڵ هۆزە عێراقییەكان كرد وگوتی عێراق بە چەندین قەیرانی ناوخۆیی تێپەڕ بووتا كار گەیشتە ئەوەی سەركردە سیاسییەكان تۆمەت و نامەی جیاجیا لە میدیاكان بۆ یەك بڵاوبكەنەوە ، بۆیە سەخت بوو ئەم هەموو نەیارە سیاسییە لەسەر یەك گوتە كۆبكەینەوە، عێراقیش ئەو قۆناغەی تێپەڕ كرد و بووە هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت و ئێستا نموونەی پێگەیشتن و بەردەوام بوونی سیاسی و بەڕێوەبردنی ناكۆكییەكانە و لەئێستادا ئەوە بووەتە شتێكی ئاسایی.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ناكۆكییە سیاسییەكان هۆكارێكی پەیدابوونی تۆقاندن بوو، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق لە دۆخێكی ئەمنی باش تێپەڕدەبێت كە لەگەڵ گەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەكان و گەڕانەوەی بەیەكەوە ژیان و تەبایی كۆمەڵایەتی، ئاماژەشی كرد كە خوێندنەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دۆخی عێراق زۆر ئەرێنییە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕی هەمووان بەچۆنیەتی سروشتی عێراقی و سروشتی ئەو هاوسەنگییانەی تێیدا هەیە، هەروەها ئاماژەی كرد كە عێراق بە چەندین ئەژیندای میایی تێپەڕ بوو كە ئەزموونی ولاتی كردە ئامانج و هەروەها لایەنگری لایەنی دیكە بوون.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە تۆقاندن بە پاڵپشت و كەڤەری سیاسی ئەنجامدەدرا، گوتیشی بەبیرهێنانەوەی ئەو دۆخە بۆ ئەوەیە كە بەهای ئەو دەستكەوتانە و دۆخی ئێستا بزانین ، گوتیشی پارێزگای كەربەلا لەو شار و پارێزگایانەیە كە لەسەر ڕێچكەیەكی ڕاست و دروست دەڕوات و لەڕێگایە بۆ ئەوەی ئامانجەكانی بەدی بهێنێت.

    Related News