• سەماحەتی حەكیم.. ڕەوڕەوەی ئاوەدانكردنەوە دەستپێكرد و قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری هات

    2024/ 06 /04 

    سەماحەتی حەكیم.. ڕەوڕەوەی ئاوەدانكردنەوە دەستپێكرد و قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری هات

    لەمیوانخانەی جەنابی شێخ فراس ئەلسعوودی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕوونیكردەوە كە ڕكابەرییانەی بەسەر عێراقییەكان تێپەڕ بوو لەوانە ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵگەیی هەمووی كۆتایی پێهات و عیراق ئێستا لە دۆخێكی باشتردایە و دووپاتی كردەوە كە تیرۆریزم خزمەتی بەعسی سەدامی كردوە و لەوساتەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانی پێشووتر سیرجیۆ دیمیلۆ دواتریش تیرۆر كردنی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت).
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ڕەورەوەی ئاوەدانكردنەوە دەستیپێكرد و هیوای خواست كاری ئەرێنی كەڵەكە بێت و عێراق بگەڕێتەوە پێگەی ئاسایی خۆی و داواكارییەكانی گەلەكەی بەدی بهێنێت، ئێستا قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییە و دووپاتی كردەوە كە كە متمانەی هەیە عێراق لەو ڕكابەرییە سەركەوتوو بێت هەروەك لە ڕكابەرییەكانی پێشووش سەركەوتوو بوو.

    Related News