سەماحەتی حەكیم ستایشی دۆخی ئەو ئاوەدانكردنەوە و گەشپێدانە دەكات كە لە پارێزگای كەربەلا هەیە
لەقەزای حوسێنییە لە كەربەلای پیرۆز، هەڵوەستەیەكمان لەگەڵ هۆزەكانی ئەلمەسعوودی بەڕێز لە میوانخانەی شێخ سەباح نووری ئەلسەمەرمەد شێخی گشتی هۆزەكە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیمكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەو ناوچەیەو بەڕێزیان ستایشی دۆخی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی پارێزگای كەربەلای پیرۆزی كرد و گوتی ئوە بەشیكە لە دۆخی ئاوەدانكرنەوەی سەرانسەری عێراق، دووپاتیشی كردەوە كە كەربەلا نموونەیەكە كە دەبێت هەموو سەیری بكەن و ڕوونی كردەوە كە عێراق توانی هەموو ڕكابەرییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵگەیی تێپەڕ بكات و بۆیە دەشتوانێت ڕكابەری خزمەتگوزاریش تیپەڕ بكات.
سەماحەتی داوای كرد هەڵوسەتەیەك لەسەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكرێت سەبارەت بە كۆتایی پێ هێنانی كارەكانی نێردەی نێودەوڵەتی لە عیراق ڕوونیشی كردەوە ئەوە بەڵگەی دڵنیایی جیهانە لەسەر چاكبوونەوەی عیراق و باشبوونی دۆخەكەی.