• سەماحەتی حەكیم .. بەعسی سەدامی لەپێش و پاشی 2003 بەڕشتنی خوێنی عێراقییەكان تێوەگلاوە

    2024/ 06 /04 

    سەماحەتی حەكیم .. بەعسی سەدامی لەپێش و پاشی 2003 بەڕشتنی خوێنی عێراقییەكان تێوەگلاوە

    لە كەربەلای پیرۆز و لە قەزای حوسێنییە لە میوانخانەی جەنابی شێخ جاسم ئەلهەنون ئەحویمدی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی ناوچەكە، سەماحەتی باسی ئەو وێستگانەی كرد كە ئەوانی لەگەڵ خۆیان كۆكردووەتەوە كە پڕ بووە لە گریان و خوێن لەپێناوی ئیسلام و عێراقدا، ڕوونشی كردەوە كە ئەو قوربانییانە بوونە هۆكاری ئەو ئازادییەی ئێستا بەدی هاتوە، لەوانە سەردانی كردنی سەید ئەلشوهەدا و (سڵاوی لێ بێت)گوتیشی پێویستە هەڵوەسەتە لەسەر ڕابردوو بكەین بێ ئەوەی تێیدا نغرۆ بین.

    سەماحەتی ئاماژەی بۆ ترسە هەرێمییەكان كرد كە لەگەڵ ئەزموونی عێراقی دوای 2003 هاتە كایەوە، ئەوەش وایكرد كە سروشتی عێراق و دۆخی ناوخۆیی و ئەمنی و سیاسی بشڵەژێنێت، دووپاتیشی كردەوە كە تۆقاندن بە پالپشتی و كەڤەری ئەژیندای سیاسی ئەندام دەدرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە هەر سێ كۆڵەكەكەی عێراق كە بریتین لە مەرجەعیەتی ئاینی باڵاو دروشمە حوسێنییەكان و هۆزە عێراقییەكان كە بوونە ڕێنما و گەلیش بەپیل ئەو بانگەوازانەی مەرجەعیەت و جۆش و خرۆشی دروشمە حوسێنییەكان هات، سەماحەتی گوتیشی جۆرێك لە خزمەتكردن لەنێوان تۆقانن و تیرۆر لەگەڵ بەعسی سەدامی هەبوو، جەختیشی كردوە لەسەر ئەوەی بەعسی سەدامی لە پێش و دوای 2003 لە ڕشتنی خوێنی عێراقییەكان تێوەگلاوە، ئاماژەشی كرد كە كە فەتوای مەرجەعیەتی ئاینی باڵا و جیهادی شۆرشگێرانە بوونە هۆی پەرت و پەروازە كردنی كارەتەكانی تیرۆر و ورەی گەل بەرز بووەوە و پرۆژەكەی داعش لەبار بردرا.

    سەماحەتی داوای كرد سەقامگیری ئێستا بقۆزنەوە و گوتیشی هەر هەوڵێك بیەوێت سەقامگیری عیراق تێك بدات رووبەڕووی دەبنەوە، هەروەها جەختی لەسەر پاراستنی پیرۆزی ئەو شارە كرد و ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كەلە پارێزگا پیرۆزەكە و قەزای حوسێنییە لە بواری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەخۆیەوە بینیوە.

    Related News