سەماحەتی حەكیم.. دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر خشتەكانی بودجە بێ گۆڕانكاری بەڵگەی متمانەیە بەڕێڕەوی حكومەت و پلانەكانی
لە میوانخانەی هۆزەكانی گربت میوانخانەی جەنابی شێخ زوهێر كازم ئال مەرهون ئەلگریتی شێخی هۆزەكانی گرێت بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە كەوت و لەم دیدارە باسی لە ئاستی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە كەربەلای پیرۆز كرد و ڕوونیكردەوە كە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر خشتەكانی بودجە بێ گۆرانكاری بەڵگەیەكە لەسەر بوونی متمانە بە ڕێڕەوی حكومەت وپلانەكانی.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایش بە تێكڕایی لەسەر كۆتایی هێنان بە كارەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان پێهاتێكی گرنگ و بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەی جیهان بڕوای وایە كە عێراق دۆخی باش بووە بێ ئەوەی پێویستی بە یارمەتی نێودەوڵەتی هەبێت هەروەها داوای كرد چاوێك بەو ناكۆكیانە بخشێنن سەبارەت بە دیاری كردنی سەرۆكێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەران و لە گۆشەیەكی دیكەشدا هەموو پابەند بوون بەڕێڕەوی یاسایی و تەشریعی لە گوزارشت كردن لە بۆچوونی خۆی ئەوەش پێكەوتنێكی گەورەیە لە سیستەمی سیاسی عێراقیدا،دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری ئەمنی پارێزراو بێت و گوتیشی عێراق چەنین ڕكابەری گەورەی تێپەڕ كردوە ئێستاش ڕكابەری خزمەتگوزاری لەبەردەم هەیە، لەوەش پەنا بەخودا سەركەوتوو دەبێت، هەروەها لەڕووی بەرهەمی گەنمدا لەم ساڵدا ستایشی كەربەلای كرد، لەبەر ئەوەی بەرهەمی لە 5 تۆن بۆ 225 هەزار تۆن بەرز بووەوە، داواشی كرد تیشك بخەنە سەر شتە ئەرێنییەكان و ڕۆحیەتی گەشبینیش بڵاوبكەنەوە.