سەماحەتی حەكیم .. توركمان كەسانی بە ئەمەك و دڵسۆز و قوربانی دەرن و زوڵم و ستەمی زۆریان لێكراوە
لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك كەسانی توركمان لە شاری كەربلای پیرۆز سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئاماژەی بەو پەیوەندییە دا كە لەگەڤل ئەوان كۆیكردووەتەوە و گوتی كە توركمان كەسانی بە ئەمەك و دڵسۆز و قوربانی دەرن و زوڵم و ستەمی زۆریان لێكراوە و بەداخەوە كە ئەوان لە دوای 2003 مافی خۆیان بە تەواوی پێ نەدراوە، هەروەها گوتیشی توركمان لە تەلەعفەر خەتی پێشەوەی بەرگری بوو بەرامبەر تیرۆر و ئاماژەی بە قوربانییەكانی عێراق دا كە پێشكەشی كردبوو لەپێناو ئیسلام و عیراق و گوتی خودا كاتت پێ دەدات و لێت غافل نییە، پێویستە دادپەروەری بۆ شەهیدەكانیان هەبێت و توركمان زۆر تێكەڵی دروشمە حوسێنییەكانن.
سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر كامڵ بوونی كۆڵەكەكانی كۆمەڵگای عێراقییان پاراست كە بریتین لە مەرجەعیەتی باڵا و دروشمە حوسێنییەكان و هۆزە عێراقییەكان و ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا لەهەموو كاتێك بەهێزترە و لەكۆتایشدا دەبێتە تەوەری مێژوو وەكو پێشتر كە وابوو.