سەماحەتی حەكیم سەردانی تیپی عەباس (سڵاوی لێ بێت) بۆ كاروباری جەنگی دەكات و ستایشی ڕۆڵی پاڵەوانێتی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی تیپی عەباس (سڵاوی لێبێت) بۆ كاروباری جەنگی كرد و لەوێ چاوی كەوت بە كۆمەڵێك ئەفسەرو پلەدار كەوت و ستایشی ڕۆڵی پاڵەوانانەی ئەو تیپەی كرد و ڕەحمەتی بۆ شەهیدانی نارد و ڕوونی كردەوە كە ئەو تیپە ڕۆڵی سەرەكی و پاڵەوانانەی هەبوو كە بەڵگەش ژمارە زۆرەكەی شەهیدانی ئەو دەزگایەیە.
سەماحەتی باسی ڕۆڵی تەوەری عێراقی لە سەرەتا و كۆتایی و نێوانیان دایە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو رۆڵەی كە لە ڕاپەڕینی شەعبانی بینیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكاتۆری سەدامی و چۆن هەموو میللەت ئامادەكرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەوان ببنەوە و دیواری ترس بشكێنن، و لیوای پاڵپشتی و وەفایان بۆ عەلی (سڵاوی لێ بێت دەربڕی، ڕوونیشی كردەوە كە مێژوو خۆی تازە كردەوە لەگەڵ داعش و ئەو جارە ئەركێكی تاكتیكی بوو كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بووە، بەڵام ئامانجی ستراتیژی ئامادەكردنی تەوەری عێراقە لە پرۆژەی چاكسازی گەورە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە تیپی عەباس (سڵاوی لێ بێت) بەرپرسیارێتی زیاتری لە ئەستۆ دایە، یەكەمین ئەو ناونیشانەیە كە هەڵیگرتوە و بەهای ئەو ناونیشانەیە، دووەمین ئینتیمایە بۆ شوێنە پیرۆزەكان و هیوای خواست سەركەوتوو بن لەو ئەركانەی پێیان ڕاسپێردراوە.