• سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە دامودەزگا ڕۆشەنبیرییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران تەواو بكرێت

    2024/ 06 /06 

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە دامودەزگا ڕۆشەنبیرییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران تەواو بكرێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز سەماحەتی شێخ محەمەد مەهدی ئیمانی پۆر سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشەنبیری و پەیوەندییە ئیسلامییەكان، بەڕێزیان بوخێرهاتنی میوانەكەیان كرد لە عێراق و ڕوونی كردەوە كە گرنگە كاملبوون و تەواو كاری هەبێت لەنێوان دەزگا رۆشەنبیرییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلەكە بكات، لەگەڵ گرنگی قۆستنەوەی هەموو خاڵە هاوبەشەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەکرد کە واقیعی کەلتووری ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە دەبێتەوە، لەوانە ئەو بیرۆکانەی کە بێگانەن بۆ کۆمەڵگاکانمان و داوای چارەسەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەرەوپێشبردنی ئەم بیرۆکانە بگرن.
    هەروەها بەڕێز حەكیم جەختی کردەوە لەسەر وەبەرهێنانی سەردانی میوانانی مەزاری ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت) و بڵاوكردنەوەی کەش و هەوای برایەتی بۆ کۆکردنەوەی خەڵک، چونکە ئەم سەردانە دیاردەیەکی جیهانییە کە چەندین کەلتوور و خەڵک و ڕەگەز کۆدەکاتەوە، هەروەها  داوای پشتیوانی لە خەڵکی فەڵەستین كرد كە لە بواری فریاگوزاری و ناساندنی تراژیدیاکەیان و هێشتنەوەی دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان کە بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی نەوەی نوێ لە مێژووی قەیرانەکەدا.

    Related News