مضيف الشيخ فلاح عبد الأمير ناهي المسعوديسەماحەتی حەكیم.. عێراق بەدەست خزمەتكردنی تیرۆر و پیاوانی ڕژێم سەدامی تووشی مەینەتی بوو قۆناغی داعشیش گەورەترین بەڵگەی ئەوە بوو
لەمیوانخانەی شێخ فەلاح عەبدئەلئەمیر ناهی ئەلسعوودی بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەلیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلمەسعوود و ئەلعومەیرات و ناوچەكانی دەوروبەری، سەماحەتی ئەو قوربانییانە و هەڵوێستەكانی باسكرد كە لەگەڵ ئەوان كۆیكردوونەتەوە، گوتی هەڵوەستەیەك لەسەری بكرێت بێ ئەوەی نغرۆی بین شتێكی گرنگە، گوتیشی نەتەوە بەهێزەكان هەمیشە شانازی بە ڕابردوو و كەسایەتی و هێماكانی دەكات، گوتیشی ئەو دۆخەی بەسەر عێراق هات سەخت بوو، ڕوونیشی كردەوە كە بەغدا بەدەست تیرۆر و بۆمبی چێنراو ناڵاندی و مەینەتی بینی كاتێك شەقامەكتن بەهۆی زۆری ڕووداوەكان ڕەنگی ڕەشی پۆشی بوو .
سەماحەتی گوتی قۆناغی داعش یەکێک بوو لە گرنگترین ڕێکەوتە و بەڵگەکانی سەبارەت بەم خزمەتكردنە و جەختی لەوە کردەوە کە بەعسی سەدامی پێش و پاش ساڵی 2003 دەستی هەبووە لە خوێنی عێراقییەکاندا و ڕۆڵی فەتوای مەرجەعیەی باڵای لە گۆڕینی هاوکێشەکە لەسەر تیرۆریزم و گەڕاندنەوەی دەستپێشخەرییەکە و هەروەها پشتیوانیکردنی هاوڕێیانی عێراق بە ڕێبەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران كە رۆڵیان لەپالپشتی عێراق هەبوو.
هەروەها ئاماژەی بە ئازارەکانی عێراق کرد لە بەرەنگارییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو پڕۆژانەی کە کاریان دەکرد بۆ گەیشتن بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و عێراق توانی بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بێت و هەروەها زاڵ بێت بەسەر کێشە سیاسییەکاندا و قۆناغی شکاندنی سیاسی و کراوەیی هەرێمی و نێودەوڵەتی و قبوڵکردنی واقیعی عێراقی بەجێهێشت و بووە تایبەتمەندییەکی زاڵ و ڕوونیشیکردەوە کە ئارامی سیاسی و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئەمنی هەموو پێکهاتەکانن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوە و گەشەپێدان و جەختیشی لە گرنگی گرنگیدان بە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا و ژێرخانەکەی و چارەسەرکردنی کۆسپەکان.