سەماحەتی حەكیم سەركەوتن لە كەركووك زەمینە خۆشكردنە بۆ هەموو عێراق
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی ، هەردوولا بۆچوونەكانیان سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و كەركووك ئاڵوگۆر كرد، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە بابەتی حكومەتی ناوخۆیی شارەكە یەكلایی بكرێتەوە و دەبێت ئەویش بۆ خزمەتی كەركووك بێت كە ئەویش سەركەوتن و ڕێگا خۆشكردنە بۆ هەموو عێراق، هەروەها ڕوونیكردەوە كە كەركووك عیراقێكی بچووك كراوەیە لەبەر ئەوەی زۆرینەی پێكهاتەكانی لەخۆوە گرتوە و نموونەی ئاشتی و بەیەكەوە ژیان و فرەیی یە لە عێراق.
هەروەها جەختی لە گرنگی بەڕێوەبردنی ئەم فرەیی یە و گونجاندنی کرد بۆ خزمەتکردنی عێراق لە ڕێگەی پردکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە ڕێگەی پێکهاتەکانی عێراق و داوای پاراستنی نوێنەرایەتی سیاسی و جێبەجێکاری پێکهاتەکانی عێراق کرد بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری کە ببێتە هۆی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان و ڕازیبوونی خەڵک و یەکخستنی هاوڵاتیان لەگەڵ سیستەمە سیاسییەکەیدا.