سەماحەتی حەكیم داوا لە ڕێكسختنەكانی دیوانییە دەكات كار بۆ خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی شاری دیوانییە بكەن
لەكۆتایی گەشتەكەی لە پارێزگای خێرو بەرهەم، دیوانییەی ئازیز، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێكی زۆر لە سەركردایەتی ڕێكخستنەكانی پارێزگاكە، لێرەدا سەماحەتی ئەو سیما و خاسیەتانەی قوتابخانەی حیكمەی خیستە ڕوو كە وای كردوە بەدرێژایی 100 ساڵ لە كار و كاروانی شەهیدان كە بۆ ئاین وڵات پێشكەشی كردوە، ببێتە قوتابخانەیەكی نایاب و جیاواز و خاوەن قووڵایەتیكی مێژوویی، ڕوونیشی كردەوە كە خزمەتكردنی خەڵك و مەبەستی ڕات و ڕەوان بەڕێگای ڕاست كلیلی سەركەوتنی ئەو ڕەوتە بووە، گوتیشی ئێمە هەرگیز لەگەڵ مەنتیقی " مەبەست ڕێگا بەپەێڕەوكردنی چۆنیەتی جێبەجێكردن دەدات" نین.
سەماحەتی خزمەتكردنی خەڵكی دوپات دەكاتەوە و دەڵێت وەك لە ئایەتی شەریف هاتوە "الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِى الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُور" ئەوەش بناغەیەكە كاری لەسەر دەكەین و جەختی كردەوە كە ئێمە سایسەت بە ئاینداری دەكەین نەك ئاین و دین بەسیاسی بكەین.
سەماحەتی داوای لە سەركردەكانی حیكمە لە دیوانییە كرد كە كاری بەردەوام بكەن بۆ ئەوەی خزمەتی ڕۆڵەكانی پارێزگاكە بكەن و بێ ئەوەی سەیری هەڵوێستی ئەوان بەرامبەر ئێمە بكەن، هەروەها داوای كرد پرۆژەكەیان بناسێنن و بەردوام پەویەندییان بەهەمووان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتی ڕۆڵەكانی گەل بكەن و دووپاتی كردەوە كە ئەو تێبینییانەی لەسەر پارێزگا تۆمار كراوە لەلایەن ڕۆلەكانی شاری دیوانیەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزارە پەیوەستەكان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.