• سەماحەتی عەمار حەكیم.. نیشانەی گەشبینی هەیە وەك بوونی پارە و خواستی سەركەوتن بۆ حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێی

    2024/ 05 /30 

    سەماحەتی عەمار حەكیم.. نیشانەی گەشبینی هەیە وەك بوونی پارە و خواستی سەركەوتن بۆ حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێی

    لەقەزای ئەلحەمزە لە پارێزگای دیوانییە لە میوانخانەی ئیمارەی ئەلخەزاعل شوێنی خوالێخۆشبوو حسێن عەلی شەعلان ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی كرد لەپێش هەموویان جەنابی شێخ زوهێر عەلی شەعلان، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عیراق بە دەست چەندین ئەژیندای جیاجیا ناڵاندوویەتی كە دەیانویست تەگەرە بۆ عێراق دروست بكەن و بەڵام بەپەنا بەخوای گەورە لەهەموو ئەو ڕكابەرییانەی ڕزگارمان بوو، ئێستا وڵات بەرگی باشی بەرامبەر كێشەی تایفییەت هەیە و كێشەی زۆر هەبوو كە مەبەستی نغرۆ كردنی عێراق بوو بەڵام ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی گرنگ بوو لە بەرهەڵستی كردنی ئەو پلانانە.

    سەماحەتی هیوای خواست كە دۆخە بە باشی بڕوات و گوتی نیشانەكانی گەشبینی هەن وەك بوونی پارە و خواستی سەركەوتن لای حكومەتی ناوەندی و خۆجێی و ئاماژەی كرد بە سروشتی ئەو پڕۆژانەی چاوەڕێی دیوانییە دەكات و كە دەبێتە هۆكاری گۆڕینی دۆخی خزمەتگوزاری شارەكە و جەختی كردەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی گەشبینی و شتی ئەرێنی و هاندانی بەرپرسان لەسەر پێشكەشكردنی شتی زیاتر.

    Related News