• سەماحەتی حەكیم داوای دابینكردنی بەشە ئاو بە پلانی ستراتیژی بۆ پاڵپشتی كردنی بەرهەمی دانەوێڵە دەكات

    2024/ 05 /30 

    سەماحەتی حەكیم داوای دابینكردنی بەشە ئاو بە پلانی ستراتیژی بۆ پاڵپشتی كردنی بەرهەمی دانەوێڵە دەكات

    لەقەزای ئەلشەنافیە لە پارێزگای دیوانیە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە لە میوانخانەی جەنابی برای بەڕێز حەیدەر شنان ئال مگوتەر، لەم دیدارە باس لەو وێستگە مێژووییانە كرا كە هەردوولای بەیەكەوە كۆكردوەتەوە و ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە دا كە عێراق پێی تێپەڕ بوو و توانی بەهۆی قوربانییەكانی رۆڵەكانی لە هەموو پێكهاتەكانی ئەو دۆخە تێپەڕ بكات.

    سەماحەتی ئاماژەی بەو ئەرك و هەوڵانە دا كە حكومەتی خۆجێی دیوانییە و حكومەتی ناوەندی دەیدات و هیوای خواست كە دۆخی دیوانییە گۆڕانكاری بەسەر بێت و پڕۆژەكانی گەشەپێدانی تەواو بكرێت، سەماحەتی باسی بابەتی ئاوی كرد و گوتی دابینكردنی بەشە ئاو لەڕێگەی پلانی ستراتیژی و چارەسەری دۆخەكە بۆ پاڵپشتی كردنی بەرهەمەكانی دانەوێڵە زۆر گرنگی هەیە.

    Related News