سەماحەتی حەكیم هۆشداری لەچەند ئیجیندایەك دەدات كە تا ئێستا كار لەسەر سفركردنی دستكەوتەكانی حكومەت لە ئێستادا دەكات
لەمیوانخانەی تەبتەبائییە لە قەزای شامییە لە پارێزگای دیوانییە، میوانخانەی بەڕیز هادی حافز ئەلتەبتەبائی وێستگەی داهتووی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بوو لەمیانەی دووەمین رۆژی گەشتەكەی لەشارەكەدا.
لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی بیرەوەرییەكانی هۆزەكانی دیوانیە و رۆڵی ئەوان چەسپانی دیموكراسیەت لەعێراق لە سەرەتاكان لە شۆڕشی بیستەوە تا ڕووبەڕووبوونەوی دیكتاۆریەت و نەهێشتنی تیرۆرەوە بوو، گوتیشی عیراق بەهۆی خزمەتكردنی بەعس و تیرۆر بەیەكەوە لەدوای 2003 زۆر مەینەتی بەسەر هات، لێرەش ڕۆڵی غەتوای جیهادی بەرزنرخاند لەپەرتە پێكردنی تیرۆستان و ئیجینداكانیان.
سەماحەتی باسی دۆخی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی كرد کە عێراق بەسەری هاتووە، هەروەها خوێندنەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕوونكردەوە کە سەقامگیری عێراقی تێدا بەدی هاتوە، لێرەش سەقامگیری عیراق بە مەرجێک دەبینێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە. سەماحەتی تەئکیدی لەسەر پابەندبوون كرد بەو سێگۆشەیەی کە عێراقی پاراستووە (دەسەڵاتی دینی پیرۆز و هۆزە عێراقییەکان و ڕێوڕەسمی حوسەینی) هەروەها تەئکیدی لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەری خزمەتگوزاری و سەرکەوتن لەم بەرەنگاربوونەوەیەدا وەک سەرکەوتنی بەسەر ڕكابەرییەكانی پێشوودا و هۆشداری دا لەو ئەجێندایەی کە هێشتا کار دەکەن و هەوڵی گاڵتەپێکردنی هەر دەستکەوتێک دەدەن کە حکومەت لە ئێستادا پێشکەشی دەکات و هەروەها داوای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ لە کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو کرد. ئاماژه ی به وه دا که عێراق توانای ئه وه ی هه یه و پێویسته پێشینەی كارەكان ڕێکبخات.