• سەماحەتی حەكیم داوای دروستكردنی ناسنامەیەكی ئابووری بۆ پارێزگاكان دەكات بەپێی توانای داراییان

    2024/ 05 /29 

    سەماحەتی حەكیم داوای دروستكردنی ناسنامەیەكی ئابووری بۆ پارێزگاكان دەكات بەپێی توانای داراییان

    لەكۆتایی رۆژی یەكەمی گەشتەكەی لە پارێزگای دیوانییە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك بەهرەمەند و كەسایەتی دیار لە بارەگای سەندیكای ئەندازیارانی عێراقی لە لقی دیوانییە، لەم دیدارە ستایشی ئەو بەهرەمەند و كەس زیرەكانەی كرد و ڕوونی كردەوە كە سروشتی عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هاتوە بەتایبەتی پاش 2003 ئەو كاتە خوێندنەوەی نێودەوڵەتی بەشیویەكی دیكە بوو، هەروەها تیرۆۆستان بە ئاسانی دەپەڕینەوە، بەڵام ئێستا خوێندنەوەكە گۆراوە و هاوكێشەكە بەشیوەیەكە كە ئەمنی ناوچەكە پەیوەندی بە ئەمنی عێراقەوە هەبێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە ئیرادەیەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ سەقامگیری عێراق وهەروەها ئاماژەی بە بەشداری هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە کرد لەسەر ڕێڕەوی گەشەپێدان و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە سەرۆک سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لێیكرا و هەروەها داوای نەهێشتنی دەوڵەتی تاك داهات و بەستنەوەی چارەنووسی عێراق بە جوڵەی نرخی نەوت کرد کە بەهۆی فاکتەرە نێودەوڵەتی ناجێگیرەکانەوە بەڕێوەدەچێت و جەختی لەسەر جوڵەی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا کردەوە و داوای دروستکردنی ناسنامەیەکی ئابووری بۆ هەر پارێزگایەک کرد کە پەیوەستە بە توانا و سەرچاوەکانییەوە.
    سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەموو تواناکانی لەهەموو کەرتەکاندا هەیە، تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە لەڕێگەی ئاسایشی کۆمەڵایەتیەوە ژینگەی وەبەرهێنان دابین بکرێت و یاساکان یارمەتیدەر بن لەپاڵپشتی و پاراستنی وەبەرهێنان لەجیاتی یاسای تێکدەر و بەرپەرچدانەوەی یاسا و دامەزراندنی سیستمی کارگێڕی لەڕێگەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتەکان کە مەشق بە کادرانی عێراقی دەکەن و چاودێری نەخۆشخانەکان دەکەن و ئاماژەی بەوەشکرد کە بایەخێکی زۆر بەکەرتی کشتوکاڵی هەیە لەحکومەتەکەی بەڕێز عادل عەبدولمەهدیەوە تا حکوومەتی بەڕێز سوودانی و لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد گرنگی بە بوژاندنەوەی سروشتی گەشتیاری بدرێت.

    سەبارەت بە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان جەختی لەسەر پێویستی جیاکردنەوەی نێوان بەکارهێنەران و قاچاخچیەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە یەکگرتنەکەی نێوانیان هەڵەیە، ستایشی بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکان بەتایبەتی بۆ دۆسیەکانی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیاندا، تەئکیدی لەسەر گرنگی پێدانی دەسەڵاتەکانی خۆیان بە حکومەتە خۆجێییەکان کردەوە کە لە دەستووردا هاتوون، ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاکان وردەکارییەکانی واقیع و ئەولەویەتەکانیان دەزانن و داوای فێربوونی ئەزموونی جیهانی بۆ چاندنی هەندێک دانەوێڵە کشتوکاڵییەکان لەوانە چاندنی دانەوێڵە کرد.

    Related News