• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر پاراستنی هاوسەنگی پێكهاتەكان لە سروشتی عێراقی و پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی گەلی عێراقی

    2024/ 05 /29 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر پاراستنی هاوسەنگی پێكهاتەكان لە سروشتی عێراقی و پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی گەلی عێراقی

    لەمیوانخانەی شێخ هادی ئال علیوی ئەلبدیری ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئال بدیر كرد و ئاماژەی بەو وێستگە مێژووییانە دا كە لەگەڵ ئەوان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر كۆیكردوونەتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە ڕابردوو وئێستا و داهاتوو چەند ئاڵقەیەكن كە تەواوكەری یەكن، ئەوەش وا دەكات بەراوردێكی دۆخی ئێستا لەگەڵ ڕابردوو بكەین و جیاوازییە ئەرێنیەكان بدۆزینەوە لەسەر هەموو ئاستەكان بۆ ئەوەی بسەلمێنین كە عێراق ڕێچكەی ڕاستی گرتوە و بەردەوام بەرەو باشی دەڕوات.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەوەی بەدی هاتوە، ئەنجامی قوربانییەكان و ئەو خوێنەیە كە گەلی عێراق پێشكەشی كردوە لەگەڵ دەوردانی خەڵكەكە لە مەرجەعیەتی ئاینی باڵا، داواشی كرد ئامانجەكان نوێبكرێنەوە و لەسەرووی هەموو شتێكیش خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و ژێرخان بێت، هەروەها بە پێویستی زانی پارەكان و تواناكانی شارەكە وەبەربهێنرێن بۆ پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی هاوڵاتی بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەیبینیت یان هەستی پێدەكات.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەكرێت لەهەموو كەرتەكان دەرپەڕێن و وەچەرخان هەبێت بەهۆی ئەو سەقامگیرییەی هەیە و داواشی كرد شتی ئەرێنی بڵاوبكرێتەوە و داوای دەستكەوتی زیاتریش بكرێت.

    Related News