سەماحەتی حەكیم.. سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی ئێستا بەهۆی خوێن و قوربانی هەموو عێراقییەكان هاتوەتە دی
لەقەزای ئال بەدیر لە دیوانیە لە میوانخانەی هۆزەكانی ئال بەدیر میوانخانەی جەنابی شێخ عەلی عیماد ئەلسەگبان ئەلبدیری، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك پیاوە دیار و شێخەكانی قەزایەكە كەوت، لەم چاوپێكەوتنەدا سەماحەتی ستایشی هۆزەكانی دیوانیەی كرد بەتایبەتی لە وێستگە هەستیارەكانی مێژووی عێراق و ئاماژەی بە سروشتی گۆڕانكارییە سەرەكییەكانی سروشتی عێراقی كرد، گوتیشی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی ئێستا پێك هاتوە بەهۆی خوێن و قوربانییەكانی هەموو عیراقییەكان هاتوەتە دی، دووپاتیشی كردەوە كە چەرخی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دەستی پێكردوە و ئەوەش بەهۆی ئەو سەقامگیرییە بووە كە دارەكەی لە چەرخەكان هێنا دەرەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دیوانیە لە دۆخێكی باش دایە و ئێستا هەڵمەتی ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنان دەستیپێكردوە، هەروەها گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پڕۆژانەی بۆ ئەم پارێزگایە دانراون و جەختی كردەوە كە گرنگە ئەرێنی بڵاوكرێتەوە و پاڵپشتی حكومەتی نێوخۆیی بن و هانی بدەن بۆ ئەوەی دەستكەوتی زیاتر پێشكەش بكات و ئەو پارانەی بۆی دانراوە بۆ گەشەپیدانی دیوانیە سەرف بكرێت.