• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك توێژەر و ئەكادیمی كورد دەكەوێت و جەخت لە یەكبوونی گەلی عێراقی كرد

    2024/ 06 /01 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك توێژەر و ئەكادیمی كورد دەكەوێت و جەخت لە یەكبوونی گەلی عێراقی كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك كەسایەتی و توێژەرەوەی كورد كەوت كە چەند كەسێكی ئەكادیمی و سەرۆكی سەنتەرەكتنی توێژینەوەی لەخۆوە گرتبوو، سەرەتا ستایشی ڕۆڵی ئەوانی كرد لە چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگا و ئابووری و سیاسی و بەرپرسیارێتی بەردەوام بوون و دەستپێشخەری لنێوان دۆسێیە جیاوازەكانی خستە ئەستۆی ئەوان.

    سەماحەتی دووپاتی  لەسەر یەكبوون و یەكێتی گەلی كردەوە و گوتی عیراقییەكان نەتەوەیەكی فرەن و هەمەچەشنن، ئەوەش پێویستی بە ئیدارەدانی ئەو هەمە چەشنییە هەیە، بۆ ئەوەی بقۆسترێتەوە و ئەو پێكهاتە ببێتە پردێك بۆ پەیوەندی گەلەكانی ناوچەكە و جیهانیش بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی وڵات بكات، هەروەها پێویستە كاری ئەرێنی و گەشبینی بڵاوبكرێتەوە و دەستكەوتەكانیش بە خەڵك بناسرێن، هەروەها ڕوونی كردەوە كە دەبێت خراپی و تاوانەكانی ڕژێمی سەدامی و مەینەتییەكانی گەلی عێراقی بە كوشتن و داپڵۆسین و دەستبەسەرداگرتنی ئازادییەكان بە هەمووان ڕابگەیەنرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و هەولێر بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی دیدار و گفتوگۆكردن لەژێر سایەی دەستوور و یاساكان هۆكارێكە بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكرێت، هەروەها گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوام بوون لە پڕۆژەی تەوتین كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تا هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی دەوڵەتی عێراقی بێت.

    Related News