• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەكات و گرنگی بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولیر دووپات دەكاتەوە

    2024/ 06 /01 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەكات و گرنگی بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولیر دووپات دەكاتەوە

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لەبەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێم كرا، سەماحەتی گوتی  گرنگە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامی هەبێت و گفتوگۆ گرنگی هەیە تا كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكرێن.
    سەماحەتی ستایشی ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەی كرد كە لەنێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم نراون بەتایبەتی بابەتی جێنشین كردنی مووچە و جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی مافی هەموو هاوڵاتیان لەهەر شوێنێك بن.
    سەماحەتی حەكیم داواشی كرد سەیری هاوسەنگی ماف و ئەركەكان بكرێت، ئەوەی مافە بۆ تۆ ئەوە ئەركە لەسەر ئەوەی دی، سەبارەت بە ڕێگای گەشەپێدان سەماحەتی گوتی ئەوە پرۆژەیەكی ستراتیژییە كە بەرژەوەندی عێراقییەكان بەیەك دەبەستێتەوە لەڕێگای ئەو شوێنانەی ئەو ڕێگایە پێیدا دەڕوات.

    Related News