سەماحەتی حەكیم ستایشی ورەی بریندارە فەلەستینییەكان دەكات و بەرپرسیارێتی پاڵپشتی دۆسێی فەلەستینی دەخاتە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ بریندارە فەلەستینییەكان لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكی بەغدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ستایشی ورەی بەرزی بریندارە كوڕ و كچەكان و منداڵانی فەلەستینی كرد و بە سەرنج ڕاكێش وەسفیكرد و گوتی ئەوان دەیانەوێت بەسەرێكی بەرز بە سەركەوتوویی بگەڕێنەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو سەردانە لە كاتێكی ناخۆش و سەختی سەر گەلی فەلەستینی هاتوە كە چەندین شەهید لە كامپی رەفح كەوتوون دوای ئەوەی ئیسرائیل بەهێرشێكی زاڵمانە بەئامانجی كردن، ئەوەش پێچەوانەی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەكانە چونكە ئیسرائیل شەڕی كۆمەڵكوژی و جینۆساید بەرامبەر ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستینی ئەنجام دەدات و دووپاتی كردەوە كە كوشتنی هەڕەمەكی خەڵكی جیهانی ئیسلامی و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەخاتە ژێر بەرپرسیارێتیەكی گەورە، بەوەی كە پێویستە پالپشتی خۆمان بۆ دۆسێی فەلەستینی و سەركەوتنیان پیشان بدەین بەتایبەتی غەزەی خۆڕاگر.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەی لە یادی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادیخوازی فەلەستینییە و ئەوەش پەیامێكە بۆ هەموو گروپە فەلەستینییەكان بۆ ئەوەی هەماهەنگی بكەن و هاوكار بن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دەستدرێژی ئیسرائلی ببنەوە و سەركەوتنی گەورە تۆمار بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە هەڵوێستی عێراق پاڵپشتی كردن و وەستانە لەگەڵ فەلەستین و كەیس و گەلەكەی بەهەموو توانای خۆیەوە لەڕووەكنی سیاسی و میدیایی و هاوكاری مرۆیی و پاڵپشتی پێویست بۆ سەركەوتنی گەلی فەلەستینی.