• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان لەگەڵ توركیا دەكات بەپێی خشتەیەكی كار كە ساتەكانی دیاریكراو بێت

    2024/ 05 /27 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان لەگەڵ توركیا دەكات بەپێی خشتەیەكی كار كە ساتەكانی دیاریكراو بێت

    لەبەغدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕیز (ڕەزا گۆنانی) باڵێۆزی توركیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە ماوەی خزمەتكردنی بەڕێز باڵیۆزی لە سەرۆكایەتی نێردەی وڵاتەكەی بەرنز نرخاند و هیوای سەركەوتنی لەكاری داهاتوو بۆی خواست.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر  جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان لەگەڵ توركیا دەكات بەپێی خشتەیەكی كار كە ساتەكانی دیاریكراو بێت، هەروەها گرنگی ڕێگای گەشەپێدان و ئامادەبوونی توركیای خستە ڕوو بەو پێیەی توركیا ئاڵقەیەكی گەیاندنە نێوان ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا و دەروازەیەكی گرنگە لە بازرگانی نێو دەولەتیدا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە وەبەرهێنانی عێراقی لە دەروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیای دراوسێ بەتین بكەن بەحوكمی ئەو دۆسێیە هاوبەشانەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.
    سەبارەت بە دۆسێی غەزە سەماحەتی سەرسوڕمانی خۆی دووپاتكردەوە سەبارەت بەبێ دەنگی بەرامبەر بەو كۆمەڵ كوژییانەی لە غەزە ڕوودەدەن و داوای كرد بە زووترین كات شەڕ بوەستێت و كاروانەكانی هاوكاری مرۆیی بگەینرێتە ئاواركان و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News