• سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵەكانی ڕووسیا دەكات سەبارەت بە پاڵپشتی كردنی كەیسەكانی ناوچەكە

    2024/ 05 /26 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵەكانی ڕووسیا دەكات سەبارەت بە پاڵپشتی كردنی كەیسەكانی ناوچەكە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێو ئالبیرۆس كۆتراشیف باڵێۆزی ڕووسیای ئیتحادی لە عێراق، لەم دیدارە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆلیەكانی بەغدا و مۆسكۆ بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی هاوبەش و چەند دۆسێیەكی دیكە گرنگترین تەوەری باس و گفتوگۆیەكان بوو.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سەقامگیری ئێستای عێراق گرنگی و كاریگەری لەسەر سەقامگیری و ئەمنی ناوچەكە هەیە بۆیە دەبێت كار لەسەر ئەوە بكرێت كە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕێت و لێرەش ستایشی ڕۆڵی ڕووسیای ئیتحادی كرد لە پاڵپشتی كردنی كەیسەكانی ناوچەكە.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر وەستانی شەڕی غەزە و جێبەجێكردنی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی سەبارەت بە وەستانی شەڕ و هاوكاری كردنی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە.

    Related News