سەماحەتی حەكیم .. شەهید عەبد ئەلەهییان نوێنەری سەرەكی بوو لە مەیدانی دیپلۆماسییەت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە خانەوادەی شەهید دكتۆر حوسێن ئەمیر عەبد ئەلەهییان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران كەوت، سەماحەتی پرسەی حۆی و دڵنەوایی پێشكەش بە خانەوادەی بەڕێزیان كرد و گوتی كە خوالێخۆشبوو تەوەرێكی سەرەكی بوو لە گۆڕەپانی دپلۆماتییەت ، هەروەها كەسێكی دیار بوو كۆڵی نەدەدا، دواتر باسی لە پەیوەندی بەشەهید میحراب و محمەد باقر ئەلحەكیم و عەزیزی عێراق بەڕێز عەبد ئەلعەزیز ئەلحەكیم (خوا لێیان ڕازی بێت) هەروەها باسی لە رۆڵی لە كەیسی عێراقی كرد.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە بایەخدانی ئەو بە دۆسێی فەلەستینی كرد بە تایبەتی |ڕووداوەكانی ئەم دواییەی غەزەی كرد و ڕۆڵی گەورەی ئەویش لە سەرخستنی دۆسێی فەلەستینی و لەئەستۆ گرتنی دۆسێیەكە لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێو دەوڵەتییەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتوەكان، هەروەها باسی لە ڕۆڵی ئەو لە قووڵكردن و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد.
لەكۆتاییدا داوای لە خودای گەورە كرد كە شەهید لە ڕەحمەتی فراوانی خۆی بگرێت و لەگەڵ پێغەمبەران و هاوڕێیان وشەهیدان و خەڵكی ساڵح حەشری بكرێت و خوا سێبووری بە كەسوكار و خۆشەویستانی بدات.