سەماحەتی حەكیم .. ئیرادەیەكی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری عێراق هەیە
لەمیوانخانەی هۆزی ئەلنجادات كە بەڕێز جەنابی شێخ ئەلمفزال محەمەد عەبد كرێدی پێشەنگ بوو، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێكی زۆر لە شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای مەدائین، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی ئەو وێستگانەی كرد كە لەگەڵ ئەو هۆزانە كۆیكردوونەتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر و ڕوونی كردەوە كە كە عێراق بەچەندین تاقیكردنەوەی سەخت تێپەڕ بووە تا بەئازادی گەیشتوە و ئەو سەقامگیرییەی ئێستای بەدی هێناوە، گوتیشی عێراق بەدەست بەعس و تیرۆر ناڵاندوویەتی، بەڵام فەتوای جیهادی بەرگری و وەستانی هۆزە عێراقییەكان بۆ ڕزگاركردنی خاكی عێراق و پاراستنی عێراق لە ڕكابەرییەكان هەموو هاوكیشەكانی گۆڕی و عێراق سەركەوت و ڕوونیشی كردەوە كە ڕزگاركردنی عێراق لەو ڕكابەرییانە خوێندنەوەی هەرێمی و تێڕوانینی بۆ دۆخەكە بە تەواوی گۆڕی، چونكە نغرۆكردنی عێراق بە ڕكابەری هۆكار بوو بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی ناوچەكە، بەڵام خوێندنەوەی ئیستا ئەوەیە كە ئاسایش و ئەمنی ناوچەكە بە ئەمن و ئاسایشی عێراق بەندە، با بێین خوێندنەوەیەك بۆ ئەو گۆڕانكارییە و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق و ناوچەكە بخەینە ڕوو.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە ڕێگای گەشەپێدان و سەقامگیری عێراق كە تیشك دانەوەیە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان هەلی كار و چانسی ئابووری دروست بكات و شارەكانی عێراق بەیەكەوە ببەستێتتەوە، گوتیشی ئیرادەیەكی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری عێراق هەیە، جەختیشی كردەوە كە گرنگە هەڵوەستە لەسەر سەردانەكانی سەرۆك وەزیران لەڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتی بكەین لەگەڵ ڕێژەی پێشوازی لێكردنەكە كە چەند كاریگەری لەسەر سەقامگیری عێراق هەیە و ڕێگا خۆشكەر دەبێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بە وادی پێوانەیی ئەوەش هەمووی لە ئەنجامی شتێكە پێی دەڵین سەقامگیری عێراقە، ئاماژەشی كرد كە گرنگە پرۆژەی ئاوی نەهرەوان كەئاوی شاری مەدائین دابین دەكات زوو تەواو بكرێت و كۆمپانیای كارەبای یوسفیەش چاك بكرێتەوە بۆ ئەوەی قەیڕانی كارەبای قەزای مەدائین و چارەسەر بكرێت و بایەخیش بە دۆسیێ قوتابخانەكان بدرێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بەدوا چوون بۆ ئەو دۆسێیانەی گۆڕانكاری لە دۆخی خزمەتگوزاری لە قەزای مەدائین دەكات و هیوای خواست كە متمانە بە هەردوو حكومەتی ناوەندی و خۆجێی هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت و كاركردن بۆ بەدی هێنانی گەشەپێدان و دروستكردنی كەش و هەوایەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنەران تا بتوانن لە دۆخێكی ئارام و سەقامگیر كاربكەن و گوتیشی پیویستە هەموو هۆزەكان و دامو دەزگاكانی حكومەت هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی بە ئامانجی دیاری كراو بگەن.