• سەماحەتی حەكیم ..سەردانەكەی سەرۆكی وەزیران بۆ واشنتۆن وێنەیەكی ئەرێنی لەسەر سروشتی سەقامگیری عێراق پیشاندا

    2024/ 05 /20 

    سەماحەتی حەكیم ..سەردانەكەی سەرۆكی وەزیران بۆ واشنتۆن وێنەیەكی ئەرێنی لەسەر سروشتی سەقامگیری عێراق پیشاندا

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەخاتوون ئالینا رۆمانۆسكی بالیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و ئەنجامەكانی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن كاریگەری لەسەر خۆشكردنی ڕەوشەكە كرد و هەروەها پەیامێك بوو بۆ ئەوەی دەركەوێت كە عێراق لەسەر هەموو ئاستەكاندا سەقامگیرە و دۆخەكەشی بە ئەرێنی وەسف دەكرێت.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەنێوان بەغدا و واشنتۆن لە ڕووی ئابووری داواشی كرد ئەو هەلانەی وەبەرهێنان بقۆسترێتەوە كە عێراق لەم دواییە پێشكەشی كردوە.

    سەماحەتی داوای كرد كارەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەگفتوگۆ بەكۆتا بهێنرێت و بۆ پەیوەندییەكی دوو قۆڵی بگۆڕدرێت كە بەرژەوەندی و سەروەری عێراقی تێدا پارێزراو بێت، هەروەها هانی كۆمەلگای نێودەوڵەتی دا بەوەی هەنگاوی پڕاكتیكی بدات بۆ ئەوەی شەڕی زاڵمانەی سەر غەزە بوەستێنرێت، دووپاتیشی كردووە كە یاساكانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی دەبێت لەسەر هەمووان جێبەجێبكرێت تا شكۆی و پێگەی خۆی لەدەست نەدات، جەختیشی كردەوە كە پێویستە هاوكاری مرۆیی بۆ گەلی وێرانكراو بنێردرێت و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News