• سەماحەتی حەكیم.. ڕەزامەندی میللی بەهۆكاری دیدی حكومەت و پڕۆژە خزمتگوزارییەكان و گەشەپێدان بووە كە هاولاتی هەستی پێ دەكات لەنێوی دەژێت

    2024/ 05 /18 

    سەماحەتی حەكیم.. ڕەزامەندی میللی بەهۆكاری دیدی حكومەت و پڕۆژە خزمتگوزارییەكان و گەشەپێدان بووە كە هاولاتی هەستی پێ دەكات لەنێوی دەژێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خاتوون كاتی بانكا بالیۆزی تازەی كەنەدا لە عێراق كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسیەكانی عیراق و ناوچەكە كرا و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت زۆر گرنگە و كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەمنی عێراق و هەموو ناوچەكەش هەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی كە ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕێت و  بەرپرسیارێتی ئەو ئامانجەشی خستە ئەستۆی هەمووان.

    سەماحەتی داوای كرد تێبینی ڕەزامەندی میللی بكرێت سەبارەت بە حكومەت و هێزە سیاسییە پاڵپشتەكانی بكرێت و ڕوونی كردەوە كە ئەو ڕەزامەندییە بەهۆی دیدی حكومەت و پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانیەتی كە ئێستا هاوڵاتی دەیبینیت و هەستی پێ دەكات و لە نێو ووردەكارییەكانی دەژێت.
    سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر پێشخستنی پەیوەندییەكان لەگەڵ كەنەدا، گوتیشی عێراق هەلی گرنگ لەڕووی وەبەرهێنان و بیناسازی و ئاوەدان كردنەوە پێشكەش دەكات و هیوای خواست كۆمپانیاكانی ئەوانیش لە بازاڕی عێراقی بەشداری بكەن.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد بڕیارەكانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕی غەزە جێەجێبكرێت و شەر و جینۆساید ڕابگیرێت و هاوكاری مرۆیی بۆ ئەو خەڵكە بڕوات بەدەست كۆمەڵ كوژی و برسێتی دەناڵێنن.

    Related News