• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بایەخ بە دۆخی خزمەتگوزاری دەوروبەری بەغدا بدرێت

    2024/ 05 /16 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بایەخ بە دۆخی خزمەتگوزاری دەوروبەری بەغدا بدرێت

    لەرۆژی 2024-5-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەبدولموتەلیب عەلەوی پارێزگاری بەغدا كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە حكومەتە خۆجێیەكان بواریان پێبدرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن، داواشی كرد بایەخ بە دەوروبەری بەغدا بدرێت و دۆخی خزمەتگوزاری بۆ باشتر بكرێت و بایەخ بە ژێرخانی ئەو  ناوچانە بدرێت و پڕۆژەی لێ بكرێت تا چانسی كار كردنیش فەراهام ببێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی و تەواوكاری هەبێت لەگەڵ وەزارەتەكان و ئەمینداری بەغدا هەورەها لە نێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەوەی شێویەكی جوان لەسەر ئەنجومەنی پارێزگاكان هەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت دەستەڵات بە حكومەتە خۆجێیەكان بدرێت و مەشق بە كادیرانیان بكرێت بەر لەوەی پۆستەكان وەربگرن.

    Related News