سەماحەتی حەكیم داوا دەكات ئەو ژێرخانانە جێبەجێبكرێت كە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بەهاوڵاتیان
لەرۆژی 2024-5-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز بەدر ئەلفەحل پارێزگاری سەلاحەدین كەوت و لەوێ گوێبیستی پلان و دیدی حكومەتی ناوخۆیی ئەو شارە بوو سەبارەت بە بەرنامەی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری سیاسی لە پارێزگاكە و پەیوەندی بوون لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بۆ سەرخستنی كاری حكومەتی ناوخۆیی، گوتیشی پێویستە پڕۆژەكانی گەشەپێدان و بایەخدان بە پرۆژەكان بەتایبەتی ئەوانەی ڕێژەیەكی زۆریان تەواو بووە لە بەردەوامی بێت، بەتایبەتی ژێرخان كە گرنگی هەیە بۆ ئەو كارانە ڕاستەوخۆ بە هاوڵاتیان پەیوەستن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتەكان و دامودەزگاكان هەبێت بۆ ئەوەی دەستەڵات وەربگرن بۆ كاركردن بە شێوەی نا مەركەزییەت وەك مافێكی یاسایی و دەستووری.