• سەماحەتی حەكیم .. گرنگی پرۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە و دەڵێت پێویستە كار هەموو بۆ خودا بێت

    2024/ 05 /11 

    سەماحەتی حەكیم .. گرنگی پرۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە و دەڵێت پێویستە كار هەموو بۆ خودا بێت

    لە كۆتایی سەردانەكەی بۆ پارێزگای ڕەسەنایەتی و قوربانی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك سەكردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە پارێزگای موسەننا كەوت و لەگەڵ ئەواندا باس لەپێشهاتە سیاسییەكان كرا، سەماحەتی گرنگی پڕۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە و گوتی پێویستە تەواوی كارەكە لەپێناو خودا بێت و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت پەیوەندییان لەگەڵ خەڵك بەتین هەبێت و كێشەكانیان چارەسەر بكەن و بەپێی توانا و بە كورتترین ڕێگا و ئەوەش خزمەتی كۆیلەكانی خودایە و واتای خزمەتكردنی خودای كەورەیە.

    سەماحەتی داوای كرد ناكۆكیەكان بەلاوە بنێن و خۆیان بۆ شایستەكانی داهاتوو ئامادە بكەن، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە قبوول كردنی حیكمە لای جەماوەر بقۆزنەوە و ڕێگای تازە بەكاربهێنن بۆ ڕیكلام كردن و بە ڕۆحیەتی یەك تیمیش كاری خۆیان بكەن.

    Related News