• سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر دادپەروەری بۆ پارێزگا زۆر هەژارەكان كە سندوقی ئاوەدانكردنەوەیان نییە

    2024/ 05 /11 

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر دادپەروەری بۆ پارێزگا زۆر هەژارەكان كە سندوقی ئاوەدانكردنەوەیان نییە

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حكیمەی نیشتمانی لە میوانخانەی بەڕێزە تەبتەبائییەكان لە میوانخانەی جەنابی شێخ حەیدەر ئەحمەد ئەلتەبتەبائی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاو ماقوولانی موسەننا كەوت و لەم دیدارە جەختی كردەوە لەسەر دادپەروەری بۆ پارێزگا زۆر هەژارەكان لەوانەی سندوقی ئاوەدان كردنەوەیان نییە، گوتیشی دەبێت لەكاتی پەسند كردنی بودجەكان پێویستە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

    ڕوونیكردەوە كە گرنگە كەم ئاوی لە موسەننا چارەبكرێت و تەواوی دۆسێیەكانی خزمەتگوزاری ناحیە و لادێكانیش چارەبكرێتیی و بایەخ بە ژێرخان و دەروازەكان بدرێت، سەماحەتی گوتی متمانەمان بە حكومەتی ناوخۆیی هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەكان تەواو بكات و دوتی كرد ڕۆحی ئەرێنی و گەشبینی بڵاوبكەنەوە.

    سەمتحەتی ئاماژەی كرد كە ڕێڕەڕەوەی گەشەپێدان دەرپەڕیوە و بەڕێگای ڕاست دەڕوات وێرای هەندێك تەگەرە و كێشەی سادەی رۆژانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

    Related News