• سەماحەتی حەكیم دوپات دەكاتەوە پێویستە سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكرێت كە بە ئەزموون و دەستپاك بێت

    2024/ 05 /14 

    سەماحەتی حەكیم دوپات دەكاتەوە پێویستە سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكرێت كە بە ئەزموون و دەستپاك بێت

    لەرۆژی 2024-5-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كەوت و بەیكەوە باسی پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پاڵپشتی كردنی حكومەتیان لەجێەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان كرد.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بابەتی دیاری كردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكرێتەوە و گوتی دابەشكردنی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە لەنێوان پێكهاتەكان بۆ ئەوە بووە تا هەموو دڵنیابن لەبەشداریكردنیان لە دروستكردنی بڕیار و دووپاتی كردەوە كە داوا دەكات پێكهاتەی سوننە ڕێكەون بۆ ئەوەی كەسایەتیەكی بەئەزموون لەڕووی سیاسی و دەستپاك بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن.
    سەبارەت بە قەیڕانی غەزە سەماحەتی سەركۆنەی ئەو تاوانانە و كۆمەڵ كوژییەی كرد كە دژی یاسا نێودەوڵەتی و شەرعیەتی نێودەوڵەتییە و لە غەزە دەكرێت، گوتیشی هەموو جیهان پەیوەندیدارە بە سەركەوتنی بەها و یاساكان كە ئێستا بەشەو و رۆژ قەوارەی ئیسرائیلی پێشێلیان دەكات.

    Related News