• سەماحەتی حەكیم.. عێراق بەدەست ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ناڵاندی بەڵام بە ئۆقرەگرتنی ڕۆڵەكانی و قوربانییەكانی تێپەڕیان كرد

    2024/ 05 /10 

    سەماحەتی حەكیم.. عێراق بەدەست ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ناڵاندی بەڵام بە ئۆقرەگرتنی ڕۆڵەكانی و قوربانییەكانی تێپەڕیان كرد

    لەمیوانخانەی بەڕێز مەسعەب سادق ئال زەفار بەڕێز عەمارحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ڕۆڵەكانی شاری سەماوە، لەم دیدارە بەڕێزیان باسیان لە دۆخی سیاسی وئەو ڕكابەرییانە كرد كە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، گوتیشی تیرۆر عێراقی بە ئامانج كرد لە تەماعی ئەوەی حوكم لەدوایی 2003 بگۆڕێت و عێراق بە دۆخێكی سەختی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی تێپەڕبوو، بەڵام بەهۆی ئۆگرە و سەبرگرتن و قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی ئەو دۆخەی تێپەڕ كرد.

    سەماحەتی هۆشداری دا لەو ماكینە میدیاییەی ویستی هەموو شتێك بەشەیتانی بكات و شكست دروست بكات، گوتیشی بوونی چەند سیاسەت مەدارێكی شكست خواردوو و گەندەڵ واتای ئەوە نییە ئەزموونەكە بە شكست خواردوو وەسف بكەین، گوتیشی پرۆژەی عێراقی سەركەوتووە و بەڵگەش سەقامگیری و خستنوە گەڕی كاروانی ئاوەدان كردنەوە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە دەبێت حاڵەتەكانی گەندەڵی و بوار ڕەخساندن بۆی بۆ مەبەستی میدیایی و سیاسی جیابكرێتەوە، گوتیشی هەر قسەیەك گەر بێ ناوەڕۆك و بەڵگە بێت هیچ سوودێكی نییە و دەكەوێت.

    Related News