• سەماحەتی حەكیم .. عێراق بە وەزعێكی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت ئەوەش بووەتە هۆكاری سەرسامی خەڵكانی دیكە

    2024/ 05 /10 

    سەماحەتی حەكیم .. عێراق بە وەزعێكی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت ئەوەش بووەتە هۆكاری سەرسامی خەڵكانی دیكە

    لە قەزای ئەلخەزر لە پارێزگای موسەننا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە لە میوانخانەی جەنابی شێخ حاجی سالح مەزبوب ئەلتائی، لەم دیدارە باس لە ڕاپەڕینە شەعبانییەكەی گەلی عێراق كرا و كە چۆن تەگەرەی ترس شكێنرا و چۆن چڕنكوكی ڕژێم بووە كارتێكی سووتاو بەدەست ئەوانەی كاری پێدەكەن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق لە زاڵم ڕزگاری بوو و پێگەی خۆی وەرگرتەوە و ئەو سەردانەی چلەی كە پێشتر قەدەغەكراو بوو لەپێش 2003  ئێستا بووەتە سەردانێكی ملیۆنی و لەیەكێك لە ساڵەكان ژمارەی سەردانیكەران گەیشتە 24 ملیۆن كەس، ڕوونیشی كردەوە كە قوربانییەكانی عێراقییەكان بەهەموو پێكهاتە و توێژەكانیان ئەو خاكەی ڕزگار كرد بە سێ سال دوای ئەوەی پێشتر دەیانگوت بە دەیان ساڵیش ئەوە ناكرێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق لەدۆخێكی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی سەقامگیر دایە و ئەوەش كردوویەتە جێی سەرنج و سەرسامی خەڵكانی دیكە، دووپاتیشی كردەوە كە بەهۆی ئەوەی خودا پشتیوان بوو عێراق بەرەو خێر و بەرەكەت دەڕوات و كارە باشەكان زیاتر كەڵەكەیان كردوە و گرنگیشە ئاماژە بە شتە ئەرێنییەكان بدرێت و سوپاس گوزاری خودای گەورە بین لەبەر ئەوەی چارەسەركردنی ئەو كارانە هێور هێور بەسەركەوتن بەدی دێت.

    Related News