سەماحەتی حەكیم.. موسەننا كۆڵەكەیەكی سەرەكی سەقامگیرییە وداهاتووی عێراقە
لەموسەننای مێژوو و رەسەنایەتی و دیوانە ئاوەدانەكانی بە كەسوكاری، میوانخانەی هۆزەكانی بەنی حجیم یەكەمین وێستگەی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بوو، لەوێ لە میوانخانەی جەنابی شێخ باسم ئال مسیر ئال محسن چاوی كەوت بە كۆمەلیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەنی حجیم و هۆزەكانی دیكەی موسەننا و لەوێ دووپاتی كرەوە كە گرگنە پەیوەندی لەگەڵ پارێزگاكان و هۆزەكان بەتین بێت و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی بەنی حجیم و جێی پەنجەی ئەوانی كرد لە ڕێڕەوی ڕووداوەكانی عێراق، پیرۆزبایی ئەو مێژووە بریسكەدارەی لێكردن و گوتی شۆڕشی بیست بەهۆی مەرجەعیەی ئاینی و هۆزە عەرەبیەكان هەڵگیرسا و ئاینی ئیسلامیش بەو دوو ناونیشانە لەگەڵ دروشمە حوسێنییەكان بە پارێزراوی ماوەتەوە.
سەماحەتی گوتی کە عێراق لە دۆخێکی بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی فراوانە و ستایشی واقیعی موسەننا و قەبارەی پڕۆژە پیشەسازی و گەشەپێدان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی كرد و ستایشی هەڵوێستی ئەو خێڵانەی كرد کە پشتیوانی لە وەبەرهێنان دەکەن لە پیشەسازی و کشتوکاڵدا، گوتیشی ئەمە موسەننا دەکاتە کۆڵەکەی سەقامگیری و داهاتووی عێراق.
سەماحەتی داوای بڵاوکردنەوەی هیوا و گەشبینی و ئەرێنیی کرد، هەروەک ئاگاداری کردن لە ئامێرێکی ڕاگەیاندن کە دەیەوێت هەموو شتێک بە شەیتان بكات و نیشانی بدات کە دیموکراسی لە عێراقدا گونجاو نییە و جەختی لەوە کردەوە کە تێڕوانینی بۆ عێراق ئەرێنییە، ئەوەش جیاوازە لە تێڕوانینی عێراقییەکان بۆ خۆیان، گوتیشی عێراق لەسەر ڕێگایەکی ڕاستدایە هەتا هاوسەنگی و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان بپارێزرێت و تا ئەو کاتەی خەڵکی پارێزگاکان لە پارێزگاکانی خاوەن قسە بن، ڕوونیشی كردەوە كە ڕێكەوتنەكان لەگەڵ توركیا ئەگەری ئەوەی هەیە كێشەی كەمی ئاو چارەسەر بكات.