• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات خانەوادەی شەهیدانی حەشدی شەعبی لەبەرامبەر ئەو قوربانیانە زەویان پێ بدرێت

    2024/ 05 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات خانەوادەی شەهیدانی حەشدی شەعبی لەبەرامبەر ئەو قوربانیانە زەویان پێ بدرێت

    لە بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی پارێزگای موسەننا، لەمیانەی دیداری كۆمەڵێك جەنگاوەران، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە حەشدی شەعبی جێی پەنجەی بەگەورەیی لە بەرگریكردن لە عێراق و پیرۆزییەكانی دەردەكەوێت، گوتیشی حەشدی شەعبی ئەوەی بۆ هەژمار دەكرێت كە دەرپەڕی و جووڵەی كرد بۆ ڕزگاركردنی ناوچەكانی ژێر چنگی داعش ، هەروەها ڕەحمەتی بۆ شەهیدانی حەشدی شەعبی نارد كە ژمارەیان 600 شەهید دەبن و باسی سەركردەكانی سەركەوتنی كرد خوا لێیان خۆش بێت.

    سەماحەتی ڕێز و ستایشی بەرزی بۆ كارمەندانی حەشدی شەعبی لەوانەی بەردەوامن و یان لەپێنو بەرگریكردن لە خاك شەهید بوون دەربڕی و جەختی كردەوە كە دەبێت ئەوان بواری ژیانێكی باشیان بۆ بڕەخسێت و كەسوكاری شەهیدان و برینداران سەرەتا زەویان پێبدرێت و داواشی كرد پاڵەوانێتیەكان بەدۆسێ بكرێت و باس بكرێت و شەقامەكان بەناوی ئەوان بكرێت و چیرۆكەكانیان  بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو باس بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەوە موڵكی گەلە.

    Related News