• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا پەویەندی دووقۆڵی تاوتوێ دەكات و داوای قۆستنەوەی دۆخی سەقامگیری عێراق دەكات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكرێت

    2024/ 05 /09 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا پەویەندی دووقۆڵی تاوتوێ دەكات و داوای قۆستنەوەی دۆخی سەقامگیری عێراق دەكات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكرێت

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەڕێز ستیفان هیتشین باڵێۆزی بەریتانیا لە بەغدا و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی سیاسی عێراق و ناوچەكە و جیهان و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا كرا.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی هەلەكانی وەبەرهێنان كە عێراق لە بوارەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان پێشكەشی كردوە و دووپاتی كردەوە كە ئەو تاقیكردنەوەیە سەلماندوویەتی كە ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیری عێراق هەیە بۆ ئەوەی نیعمەتی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری بەرقەرار بێت و نموونەی بە قەیڕانی داعش هێنا كە چەند پشێوی و شلەژانی ئەمنیەی لەسەر ئاستی ناوچەكە و هەموو جیهان بەدواوە بوو.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق ئێستا لە دۆخێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت لە ڕووەكانی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵگا كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، هەروەها بەرامبەر دەروبەر و جیهان كراوەیە، داواشی كرد هەموو بەشدار بن بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی هەیە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕێت، كە ئەوەش بۆ بەرژەوەندی هەمووانە، هەروەها ستایشی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانیە بەریتانیای كرد كە لە عێراق بە قەرزی بە ئاسانكاری پێشكەش كراوە.

    سەماحەتی دوپاتی كردەوە كە دەبێت كۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەست بخاتە قەیڕانی غەزە و شەڕی زاڵمانەی سەر غەزە بوەستێنێت و داوای جێبەجێكردنی بڕیاری نەتەوە یەكگرتوەكان بكات.

    Related News