سەماحەتی حەكیم داوا لە پێكهاتەی سوننە دەكات لەسەر دیاریكردنی پاڵثوراوێك بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێكەون
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنی بە شاندێكی كوتلەی پێشەنگی نیابی بەسەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی بۆ ڕێكخستنی باری پێكهاتەی سوننە گوتی ڕێكەوتنی نوێنەرانی ئەو پێكهاتەیە كاری هەموو هێزە سیاسییەكانی دیكە ئاسان دەكات.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە كەسایەتیەك دیاری بكەن كە بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەر ئەوەی چەندین شایستەی گرنگ لەچاوەڕوانیدایە، جەختیشی كردەوە لەسەر كە دەبێت كەسی پاڵێوراو لە دەستپاك و كارامە و كارزان بێت لەبەر ئەوەی قۆناغی ئێستا زۆر گرنگی لەسەر سەقامگیری هەمیشەیی دەبێت.